شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: دیوانی برووسکەچاندن سەرناو: کڕیوە لەبارەی شیعر: (١٩٨١/١/١٢ - مۆسکۆ) - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew کڕیوە [١] بوو، دنیا بولێڵ [٢] ... لەپم [٣] کردە لانەی کلوەبەفرێکی وێڵ... وەک ئاشقێک، تا توایەوە تێمڕوانی. کە بوو بە ئاو ناسیمەوە: لە کوردستان دڵۆپێک بوو... لە ناو کانی! فەرهەنگۆک: ١. کڕێوە: کاتێکی زۆر سادە کە بەفر یا باران بە باوە ببارێ ٢. بولێڵ: بولێڵە، گورگومێش، تاریگەور، تاریکولێڵ، شەوەکی، تاریک و ڕوونی بەیانی تا ئێوارە ٣. لەپ: بەری دەست